ژنێک لەلایەن هاوسەری پێشوییەوە کوژرا

3 ساڵ لەمەوپێش



بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە،  31ی1ی 2023 ژنێکی لاو بە ناوی ڕزوان نەدیمی، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "زێویە"ی سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە بە ناوی عادڵ فەرەجوڵڵاهی، کوژرا.


بە پێی زانیاری ڕێکخراوەکە، ئەو ژنە لاوە دایکی دوو منداڵی کەم تەمەنە و سێ ساڵ پێشتر لەو مێردەی جیا بووەتەوە، ئەمڕۆ بە چەکی دەمانچە لەلایەن مێردی پێشوویەوە کوژراوە.

تۆمەتبار عادڵ فەرەجوڵڵاهی پاش ئەوە تاوانە خۆی شاردووەتەوە و تاکوو ئێستا هێزە حکوومەتییەکان ناوبراویان دەستبەسەر نەکردووە.

جێی باسە ، سەراڕەی هەڵمەتەهۆشیارییەکان، کوشتن و توندوتیژی دژی ئافرەتان بەردەوامە بەپاساوی جۆربەجۆر لە هەرچوارپارچەی کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار