مهسرور بارزانی: "دادگای باڵای ئیتیحادی بەکاردەهێنرێت بۆ تێکدانی هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ "
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
له كۆبونهوهی ئهمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستاندا بەرنامەی دانوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تاوتوێكراوهو مهسرور بارزانی رایگهیاند، دادگای باڵای فیدڕاڵی بەکاردەهێنرێت بۆ تێکدانی هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە (1ـی شوبات 2023)، بە سەرپەرشتی مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە بهگوێرهی ئهو راگهیهندراوهی له پێگهی فهرمی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاوبووهتهوه یەکێک لەو بڕگانەی باسی لێوە کراوە،بەرنامەی دانوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بووه و لهوبارهیهوه مهسرور بارزانی رایگهیاندووه: "ئەوەی لە سەر هەرێمی کوردستان و شاندی هەرێم بووە ئەنجامی داوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، بۆیە چاوەڕێی حکومەتی فیدراڵین پابەند بێت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان."
ئهوهشی خستهڕو، "بە داخەوە، دادگای باڵای ئیتیحادی بەکاردەهێنرێت بۆ تێکدانی هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، سەرۆک وەزیران، هیوای خواست پڕۆژە یاسای بودجەی 2023 بە زوترین کات پەسەند بکرێت و ماف و شایستە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانیش دابین بکرێت".
بهگوێره راگهیهندراوهكه، بڕگەی دومی کۆبونەوەکە، بریتی بو لە گفتوگۆکردن دەربارەی بابەتی کاخەزە داراییەکان لە هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتەکانی دارایی و ئابوری، بازرگانی و پیشەسازی، شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان و فەرمانگەی هەماهەنگیی و بەدواداچونی ڕاسپارد، کە لە ماوەیەکی نزیکدا، سەرنج و تێبینی و ڕاسپاردەکانیان سەبارەت بەم بابەتە لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێکدا ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.
ئهوهشخراوهتهڕو، لە بڕگەی سێیەمدا، چارەسەرکردنی کێشەی دەستەبەری بانکی (خطاب ضمان)ی پڕۆژە وەستاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و گفتوگۆی پێویستی لە بارەوە کراو لەمڕوەوە، چەندین پێشنیاز و ڕاسپاردە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە خرانەڕو و پەسەند کران.
