سلێمانی؛ پێویستە 600 ملیم باران ببارێت تا قەرەبووی ساڵانی وشکەساڵی بکرێتەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سلێمانی؛ پێویستە 600 ملیم باران ببارێت تا قەرەبووی ساڵانی وشکەساڵی بکرێتەوە
بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی سلێمانی رایگەیاند، پێویستە ڕێژەی بارانبارین بگاتە 600 ملیم بۆ ئەوەی قەرەبووی ساڵانی وشكەساڵی بكاتەوە لە هەرێم.
عەباس عەلی بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی سلێمانی بەکەناڵی كوردسات نیوزی ڕاگەیاندووە لەئێستادا 279 ملیم باران لە سلێمانی باریووە و پێویستە بگاتە 400 ملیم بۆ ئەوەی كاریگەری بەرچاوی لەسەر پاراوبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی هەبێت.
راشیگەیاند، بۆ ئەوەی قەرەبووی ساڵانی وشكەساڵی بكرێتەوە، پێویستە ڕێژەی بارانبارین بگاتە 600 ملیم.
بابهتی پهیوهندیدار
