پۆلیسی سلێمانی: 10 کەس بە تۆمەتی ئاژاوەنانەوە دەستگیرکران
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، 10 کەسیان بە تۆمەتی ئاژاوەنانەوە دەستگیرکردووە و تۆمەتباریشن بە بریندارکردنی کەسێک بە چەقۆ کە ئێستا لە نەخۆشخانەیە و تەندروستی ناجێگیرە.
رۆژی چوارشەممە 1-2-2023،پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی 10 تۆمه‌تباریان ڕاگەیاند به‌تۆمه‌تی ئاژاوه نانه‌وه‌و دروستكردنی پشێوی‌و برینداركردنی هاوڵاتییه‌ك به‌چه‌قۆ.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: " دوای ئه‌وه‌ی له‌شه‌ڕی نێوان چه‌ند كه‌سێكدا له‌شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی كه‌سێك به‌چه‌قۆ به‌سه‌ختی برینداركراو تائێستاش له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه‌و بێهۆشه، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و توانیان 10 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن."
له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران: س، ج، ر له‌دایكبووی 1993 ر، ر، ف له‌دایكبووی 1997 ه، م، ح له‌دایكبووی 1985 م، ع، س له‌دایكبووی 1997 م، ج، ج له‌دایكبووی 2004 ب، م، ر له‌دایكبووی 1999 ه، ص، ع له‌دایكبووی 2001 ك، ب، گ له‌دایكبووی 1998 س، ج، ر له‌دایكبووی 1992 ن، ع، ع له‌دایكبووی 1998 به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (31/405) له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگارییه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
