بەگوێرەی ئامارێکی هەپەگە لە مانگی یەکدا ٣١ سەربازی تورکیا کوژراون

3 ساڵ لەمەوپێش



هەپەگە ئاماری شەڕ و پێکدادانی لە مانگی کانوونی دووەم بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لەو مانگەدا ١٢٠ چالاکییان ئەنجامداوە و ٣١ سەربازی تورکیا کوژراون.

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بالی سەربازی پەکەکە، ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان گەریلاکانی و سوپای تورکیا بڵاوکردەوە.

لە ئامارەکەدا هاتووە، هێزەکانی گەریلا ١٢٠ چالاکیی تەقاندنەوە، نیشانەشکێنی،  چەکی قورس، پێکدادان – لێدان و چالاکیی تاکتیکیی هەماهەنگ و هاوبەشی ئەنجامداوە. هەروەها سوپای تورکیا ٢٥٢ جار بە چەک و بۆمبی قەدەغەکراو هێرشیان کردووە و ١٠ گەریلاش شەهید بوون.

هەپەگە لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، ئەوەندەی هێزەکانیان دەستنیشانیان کردووە، هەرێمەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی گەریلا و بەتایبەتی سەنگەرەکانی شەڕ ١٣٤ جار لەلایەن فڕۆکەی جەنگی و ٣٨ جاریش لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومان کراون. هەروەها سەدان جار بە تۆپ و هاوەن و تانک و چەکی قورس ئەو هەرێمانە بۆردومان کراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار