سێ ملیۆن واژۆ بۆ دەركردنی پەكەكە لەلیستی ڕێكخراوە قەدەغەكراوەكان دەدرێتە كۆمسیۆنی ئەوروپا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەسەر ئاستی جیهان سێ ملیۆن واژۆ بۆ دەركردنی پەكەكە لەلیستی ڕێكخراوە قەدەغەكراوەكان كۆكراوەتەوە و ڕادەستی كۆمیسیۆنی ئەوروپا كرا.
واژۆكان لەسەر داوای دەستپێشخەریی دادپەروەری نێودەوڵەتی بۆ كورد كۆكراوەتەوە، و بزووتنەوەی ئاشتی بەلجیكی (Vrede)، ئینتەرناشناڵ پێشكەوتوخواز (Progressîve Înternatîonal) و ڕێكخراوی هونەری لوتكەی جیهانی نوێ لە هۆڵەندا، واژۆكانیان پێشكەشی كۆمسیۆنی ئەوروپا كرد.
هاوكات پێش ئەوەی واژۆكان ڕادەستی كۆمسیۆنی ئەوروپا بكرێن، لە گۆڕەپانی شومان بەیاننامەیەك خویندرایەوەو تیایدا سڵاو بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان رابەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان – پەكەكەو بەرخودانی گەریلا نێردرا.
بابهتی پهیوهندیدار
