لە هێرشێکی تەحریر شامدا ١١ سەربازی رژێمی سوریا کوژران
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
چەکدارانی هەیئەی تەحریر شام لە ئیدلب هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سوپای رژێمی سوریا و ١١ سەرباز کوژران.
مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە نزیک شاروچکەی کەفەرۆمای باشوری ئیدلب، چەکدارە توندڕەوەکانی گروپی هەیئەی تەحریر سام هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی رژێمی سوریا. بەگوێرەی زانیاریەکانی مەرسەدی سوری، لە هێرشەکەدا ١١ سەربازی رژێمی سوریا کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
ئاژانسی هەواڵی سانای سەر بە رژێمی سوریا ئاشکرا کرد، لە لە دەرئاش شەش ئەفسەری پایە بەرزی ئاسایشی سەر بە رژێم کوژراون. بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە دەرعا دوو تەقینەوەی بەهیز روویانداوە و ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنیەکانی رژێمی سوریا کوژراون.
دوای هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و سوریا، گروپە توندڕەوەکانی سوریا کە لەلایەن تورکیاوە پشتگیریان دەکرێت، نارەزایەتیان دەربڕیبوو. ئەو گروپانە نیگەرانن لەوەی لە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی دیمەشق و ئەنقەرەدا، مامەڵەیەکی کوشندە لەسەریان بکرێت و تورکیا ئەو گروپانە بکاتە قوربانی بەرژەوەندی سیاسی خۆی.
بۆیەش جموجووڵی ئەو گروپانە لە پارێزگای حەلەب و دەرعا و ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان زیادی کردووە.
