کۆچبەرێکی کورد لە یەکێک لە کەمپەکانی ئەوروپا بە چەقۆ دەکوژرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆچبەرێکی کورد لە لۆکسمبۆرگ لە کاتی یاریی تۆپی پێ لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی ئەفغانی و پاکستانی، دەبێتە شەڕی، دواتر بە چەقۆ لێی دەدرێت و بەهۆی سەختیی برینەکەشییەوە گیان لەدەستدەدات.
رەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 2-2-2023) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند،کۆچبەرێکی کورد لە لۆکسمبۆرگ لە کاتی یاریی تۆپی پێ لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی ئەفغانی و پاکستانی، دەبێتە شەڕی، دواتر بە چەقۆ لێی دەدرێت و بەهۆی سەختیی برینەکەشییەوە گیان لەدەستدەدات.
وتیشی، ئەو گەنجە ناوی هەڵۆ جەبارە، لەدایکبووی 18-7-1997ـی شاری کەرکووکە بەڵام لە سلێمانی ژیاوە، لە کامپێکی کۆچبەران بووە لە لۆکسمبۆرگ، کاتێک بە چەقۆ لێی دراوە.
ئەو چالاکوانەی بواری کۆچبەران باسی لەوەشکردووە، هاوڕێ کوردەکەی هەڵۆ داوای لێکردووە ناو و زانیاریەکانی بڵاوبکاتەوە بۆ ئەوەی کەسوکارەکەی هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان بزانن و رێکاریی یاسایی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی بگرنەبەر.
