پێشبینی کەشو هەوا، لە سلێمانی و چەند شارێکی تر بەفر دەبارێت

3 ساڵ لەمەوپێش



ئاراس جه‌بار، شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایده‌گه‌یه‌نێت، بارستە ھەوایەکی سارد هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و سبەی شەمە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ھەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکه‌ دەگرێتەوە، ده‌شڵێت، به‌فربارین سەنتەری ناوچه‌ دەگرێتەوه.

شارازەکەی کەشوهەوادەڵێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌باره‌ی پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وا، رایگه‌یاند، "لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و بارستە ھەوایەکی سارد لەگەڵیدا سبەی شەمە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ھەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکانمان دەگرێتەوە سەرەتاش لەسنوری پارێزگای دھۆکەوە دەستپێدەکات بۆ کاتەکانی نیوەی شەو بەدواوە درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەکان بەکاریگەری جیاواز و زۆرترین کاریگەری لەسەر ناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین دەبێت".
خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت 10 تا 25 کیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت 

ئەو وتیشی، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت 10 تا 25 کیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت و ئاڕاستەكه‌ی باشوری رۆژھەڵاتە، پلەکانی گەرما لەکاتی رۆژدا بەجێگیری دەمێنێتەوە.
سبەی شەو لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم شەپۆلەدا و ھاتنی بارستە ھەوای سارد ئەگەر ھەیە

ئاراس جەبار زیاتری وت، "سبەی شەو لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم شەپۆلەدا و ھاتنی بارستە ھەوای سارد ئەگەر ھەیە بەفربارین سەنتەری ئەم ناوچانە بگرێتەوە باتیفا، بامەرنێ، چەمانکێ، ئامێدی، دێرەلولک، سەرسەنگ، بارزان، سیدەکان، مێرگەسور، پێنجوێن، بەرزنجە، چوارتالە سەنتەری ئەم ناوچانەشدا بەتێکەڵی بەفر و باران دەبێت شیلادزێ، ئاکرێ، سۆران، خەلیفان، ڕەواندز، سلێمانی".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار