حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بڕیاردەدات
3 ساڵ لەمەوپێش
لە ساڵی 2016، بەبیانوی قەیرانی دارایی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەر و مامۆستایان ڕاگیرا، سەرەڕەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت و باشبونی دۆخی دارایی، بەڵام تائێستا ئەو پڕۆسە دەستی پێنەکردۆتەوە، ئەمەش نیگەرانی دروستکردوه، لەمبارەیەوە،
لەسەر داوای سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان لیژنەیەک بۆ دەستنیشانکردنی گرفتەکانی جێبەجێکردنی ڕێنمایی دارایی ژمارە 12ـی تایبەت بە پێداچونەوەی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و هەژمارکردنى خزمەتیان لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازی پێکهێنرا.
بهپێی راگهیهندراوێكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، لیژنەکە لە یەکەمین هەنگاویدا، تیمەکانی دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەی دەستپاکی و لیژنەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ پرسى میلاکات ڕاسپارد بە مەبەستی پێداچونەوە و وردبینی بە دۆسیەى فەرمانبەران.
ئاماژه بهوهشكراوه، لە کۆی 32 دامەزراوەى هەر سێ دەسەڵاتی (دادوەرى و یاسادانان و جێبەجێکردن) پێداچونەوە بە 365 هەزار و 452 دۆسیە کرا کە 7 هەزار و 196 دۆسیە پلەى زیادەیان بۆ بەسترا بو و 15 هەزار و 614 دۆسیەشیان زیادە موچەیان هەبو، کە کۆى جیاوازى موچەکەیان دەکاتە ملیارێک و 360 ملیۆن و 808 هەزار دینار.
هەر لەم چوارچێوەیەدا و بۆ یەکخستنەوەی دۆسیەی کەسیی ئەفسەر، پلەدار و پێشمەرگە، تا ئێستا لەکۆى 60 هەزار و 16 دۆسیە، 41 هەزار و 982 دۆسیە، بۆ پێداچونەوە ئامادە کراون و بڕیاروایە بە زویی دۆسیە نایاساییەکانیان لە ڕوی پلەبەرزکردنەوە و زیادە موچە، دەستنیشان بکرێن.
