فەرماندەیەکی ئێران لە رۆژهەڵات کوژرا

"دەستی هەبوە لە سەرکوت و کوشتنی خەڵک و خۆپیشاندەرانی جوانڕۆ"

عەقید شەهرام حەیدەری

3 ساڵ لەمەوپێش



فەرماندەیەکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری جوانڕۆ کوژراو و چالاکوانانی رۆژهەڵاتیش ئاماژە بەوە دەکەن ئەو فەرماندەیە دەستی لە سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی شارەکەدا هەبوە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی کردوەتەوە؛ عەقید شەهرام حەیدەری، سەرۆکی بەشی زانیاریی پۆلیسی ئێران لە شاری جوانڕۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردوە؛ ئەو عەقیدە لە پێکدادانێک لەگەڵ کاسبکارانی سەر سنوری رۆژهەڵاتی کوردستان برینداربوە و بە برینداری گەیەنراوەتە نەخۆشخانەیەک لە شاری کرماشان بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانیەوە دوای 45 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ شەممە مەرگی راگەیەنراوە.

چالاکوانان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایان کردوە عەقید شەهرام حەیدەری دەستی هەبوە لە سەرکوت و کوشتنی خۆپیشاندەران و خەڵکی شاری جوانڕۆ.

لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی رابردوی شاری جوانڕۆ لانیکەم 10 کەس لەو شارە بە گوللـەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان کوژراون.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار