پێشبینی سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانی بەرفراوان لە ئێران دەکرێت

فشارە نێودەوڵەتییەکان لە دژی کۆماری ئیسلامی لە ئێران زیادی کردوە

محەمەدڕەزا باهونەر، ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

یەک ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسێکی باڵا ئێران رایدەگەیەنێت؛ زیاترین فشاری نێودەوڵەی لەسەر کۆماری ئیسلامی هەیە و ناڕەزایەتییەکانیش کۆتاییان نەهاتوە.

محەمەدڕەزا باهونەر، ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند؛ ئەگەرچی خۆپیشاندانی بەرفراوان لەسەر شەقامەکان نەماوە بەڵام ناڕەزایەتییەکان بەردەوامە و کاردانەوە نێودەوڵەتییەکانیش دژی کۆماری ئیسلامی لە مێژودا هاوشێوەی نەبوە.

باهونەر وتویەتی: هۆکاری سەرەکیی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکان مەرگی ژینا ئەمنیی نەبوە بەڵکو بونی گەندەڵی لە ئاستی ئابوریی و سیاسی و دیپلۆماسی وای کرد مەرگی ئەو کچە ببێتە بریسکەیەک بۆ هەڵگیرسانی ناڕەزایەتییەکان.

ئەو بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کردوەتەوە؛ هەڵەیە ئەگەر بەرپرسان پێیان وابێت ناڕەزایەتییەکان کۆتایی هاتوە چونکە کێشەکان چارەسەر نەکراون و لە ئان و ساتدا ئەگەری سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکان هەیە.

بە وتەی باهونەر لە ئێستادا زیاترین فشاری نێودەوڵەتیی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە کە لە رابردودا هاوشێوەی نەبوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار