دو کەس لە خۆی بە غازی خەڵوز گیانیان لەدەست دەدەن

سەرما هەڕەشە لە ژیانی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی شاری خۆی دەکات

3 ساڵ لەمەوپێش



سەرما هەڕەشە لە لێقەوامانی بومەلەرزەکەی شاری خۆی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و ژن و پیاوێکیش بەهۆی بەکارهێنانی خەڵوز لە خێمەیەکدا گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی ئێران بڵاوی کردەوە ؛ ژن و پیاوێک لە شاری خۆی بەهۆی سەرماوە ناچاربون خەڵوز بەکابهێنن و غازی خەڵوزەکە بوەتە هۆی گیانیان لەدەستدانیان.

ژنەکە کە تەمەنی 80 ساڵ بوە دایکی ئەو پیاوە تەمەن 55 ساڵ بوە کە پێکەوە لە ناو خێمەکەیان گیانیان لەدەستداوە.

بەهۆی بومەلەرزەکەی رۆژی شەممەی هەفتەی رابردو لە شاری خۆی زیاتر لە 12 هەزار 200 خانو زیانی پێگەیشتوە و زیاتر لە 100 هەزار کەس لە خێمە و کامپەکاندا دەمێننەوە.

دابین نەکردنی سوتەمەنی و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان بوەتە کێشەی خەڵکی ناوچەکە و چالاکوانیا و خێرخوازانی شارەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان کردوە بە هەڵمەتێک بۆ کۆکردنەوەی خۆراک و پێداویستییەکان.

پێدەچێت بەهۆی سەرمای ناوچەکەوە و مانەوەی زۆرینەی خەڵک لە خێمەدا، ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی خۆی بەرز ببێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار