پاسێکی ئامەد وەرگەڕا: ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٥ کەس بریندار بوون

یەک مانگ لەمەوپێش
پاسێک کە سەرنشینی خەڵکی ئامەدی تێدابوو وەرگڕا و بەهۆیەوە ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٥ کەس بریندار بوون.
سەرچاوەکانی هەواڵ لە باکوری کوردستان رایانگەیاند، پاسێک کە لە ئامەدەوە بەڕێکەوتبوو و بەرەو شاری بۆدرومی تورکیا دەڕووی، لە ناوچەی دیناری سەر بە پارێزگای ئافیۆنکاراهیسار وەرگەڕا.
بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان ٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٥ کەسیش بریندار بوون کە برینی ژمارەیەکیان قورسە. ژمارەیەکی زۆر ئامبۆڵانس و هێزی ئەمنی لە شوێنی رووداوەکە کۆبوونەتەوە و نەخۆشخانەکان بۆ نەخۆشخانەی ناوچەی دیناری ئافیۆنکاراهیسار گواستراونەتەوە.
دوو رۆژە لە باکوری کوردستان و تورکیا بەفرێکی زۆر دەبارێت و دوێنێ رێگەی نێوان ئامەد و روحا داخرابوو.
هەروەها چەندین گەشتی ئاسمانیش راگیرابوون. حکومەت هوشداری بە هاوڵاتیان دابوو کە بۆ کاری پێویست نەبێت، لەنێوان شارەکاندا هاتوچۆ نەکەن.
