لە سلێمان بەگ 10 پێشمەرگە لە لایەن حەشدی شەعبیەوە دەستگیر دەکرێن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە سنووری سلێمان بەگی پارێزگای سەلاحەدین، حەشدی شەعبی 10 پێشمەرگە دەستگیر دەکەن، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت، "دوای ئیستفزازکردن ئازادیان کردوون." 

ئەمڕۆ یەکشەممە  کاوە شێخانی، راوێژکاری ئەمنی و سەربازی پارێزگاری سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندوە، بەیانیی ئەمڕۆ لە کاتی تێپەڕبوونی 10 پێشمەرگە لە بازگەی سلێمان بەگی سەر بە قەزای خورماتوو لە پارێزگای سەلاحەدین، لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دەستگیر کراون

ئەو ڕاوێژکارە وتوشێتی، "دوای ئاگادار کردنەوەیان ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی دادگاوە پێشمەرگەکانیان ئازاد کردووە".

هاوکات فەرماندەی فەوجی یەکی لیوای 9ی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنیان بە رووداوی گوتووە "بە تۆمەتی چەکی بێ مۆڵەت بووە ولەکاتی دەستگیرکردنی پێشمەرگەکاندا، ئیستیفزاز کراون، بەڵام ئازار نەدراون و ئێستا گەڕاونەتەوە." 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار