ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بانکی ناوەندی عێراق و ئەنجومەنی بانکەکان ئاشکراکرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقی و سەرۆكی ئەنجومەنی بانكەکان كۆبونەوە، بۆ باسکردنی ئەنجامدانی ڕێکاری پێویست بۆ پاکێجی یەکەمی ڕێگاکانی کۆنترۆڵکرنی ئاڵوگۆڕی دراو.

ئەمڕۆ یەک شەممە 5ی2ی2023 عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەن و بەڕێوەبەرانی گشتی و بانکە ناوخۆییەکان کۆبۆوە بۆ ئەنجامدانی ڕێکاری پێویست بۆ پاکێجی یەکەمی ڕێکارەکانی کۆنترۆڵی ئاڵوگۆڕی دراو، بۆ ڕوونکردنەوە و ئاسانکردنی ڕێکارەکان بۆ بەدەستهێنانی ڕێژەیی و خێراترکردنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی کڕینی دۆلار

لەکۆبونەوەکە، پارێزگاری بانکی ناوەندی، جەختی لە توانای بانکی ناوەندی کردتەوە بۆ بەدیهێنانی هەموو داواکارییە یاساییەکان، ئاماژەی بەوەداوە کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا دووەم پاکێجی سەرەکی بڵاو دەکرێتەوە.

هەروەها عەلاق دووپاتی کردۆتەوە کە هیچ سنورێک، ناوخۆیی و دەرەکی نییە لە گواستنەوەی دەرەکی یان فرۆشتنی دۆلار بە پێچەوانەی ڕێککەوتنی دارایی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2008 لە ئەنجومەنی نوێنەران.

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەدوە: کە نرخی ئاڵوگۆڕی دراو پەیوەندی بە ژیانی هاوڵاتیان و توانای کڕینەکانیانەوە هەیە، کە پێویستە لە ئاستی ئامانجداردا جێگیر بکرێت و هەوڵەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان چڕبکرێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە زیان گەیاندن بە هاوڵاتیان.

 هەروەها عەلی عەلاق، ئاماژە بە سنووردار نەکردنی داواکاریەکانی گواستنەوەی بیانی و پارەی کاش لە بەغدا و کاری خێرا بۆ وەرگرتنی لقی بانکی لە پارێزگاکان و راستەوخۆ ئاماژەی بە بانکی ناوەندی عێراق کرد بۆ کردنەوەی کەناڵی نوێی دەرەکی بۆ ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنی گواستنەوەی بیانی.

ئاماژەی بەوەشکردوە کە بانکی ناوەندی رێکار و سزای توند بەرامبەر سەرپێچیکارەکان دەگرێتە بەر، هەروەها ستایشی رۆڵی هەندێک لە بانکەکان کرا لە پابەندبوون بە هەر شتێک کە ئامانجەکانی ئاماژەپێکراو بەدەستدەهێنن.

لەکۆتای کۆبونەوەکە، بڕیاردرا بە پێکهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە نێوان بانکی ناوەندی و بانکەکان، کە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پاکێجی یەکەمی ڕێکارەکان دەکرێت، چاودێری دیاردەکان و دەرئەنجامەکان و بەربەستەکان بکرێت و پێشنیاری گونجاویان لەبارەیانەوە پێشکەش بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار