کەشناسى: سبەینێ رێژەی دابارین زیاتر دەبێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



 کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دووشەممە   9-2- 2026 

کەش /ئاسمان نیمچە هەور و  هەوری تەواو دەبێت لەگەل دابارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپەرین وە هەروەها بەفربارینێکی کەم لەناوچە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵات  . 

خێراى با / مام ناوەند   ( 10 – 25 ). لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری چالاک بوونی هەیە بۆ سەروی 30 کم/ک تاکو کاتەکانی ئێوارە
ئاراستەی با /  باشووری  خۆرهەڵات .

مەوداى بینین / لە نێوان  ( 7 – 9 ) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( 4 -6  ) کم دەبێت. 
پلەکانی گەرما / بەرزترین  پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک بەرز دەبێتەوە بە ( 1-2 ) پلە تەنها ناوچە شاخاوییەکان نەبێ نزم دەبنەوە بە ( 1 -2 ) پلە  بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر 16 پلەی سیلیزی 
پیرمام 12 پلەی سیلیزی
سۆران 7 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران 3 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 14  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 15 پلەی سیلیزی

دهۆک 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 19 پلەی سیلیزی

سبەى سێ شەممە  10-2- 2026  
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان لەگەڵ بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان شایانی باسە رێژەی دابارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.  

خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند   ( 10 – 20 ). 
ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات.

مەوداى بینین /  لەنێوان ( 6– 8 ) کم/ک.لەکات و شوێنی دابارین ( 4 – 6 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرزترین  پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە  لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 16  پلەی سیلیزی
پیرمام: 11 پلەی سیلیزی

سۆران: 9  پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 2  پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 14 پلەی سیلیزی
دهۆک: 14 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 18 پلەی سیلیزی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار