لەبارەی ڕەوشی کۆبانێ هۆشدارى بەپەلە دەدرێت
2 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات- مەسەدە لەبارەی ڕەوشی کۆبانێ ڕاگەیاندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە .
لە ڕاگەیاندراوەکەی مەسەدەدا هاتووە: ماوەی سێ هەفتەیە گەمارۆیەکی تووند و خنکێنەر خراوەتە سەر کۆبانێ، ژیانی نیو ملیۆن هاونیشتمانی کردووەتە ئامانج.
🔴 مەسەدە: بڕینی ئاو، کارەبا و رێگری لە گەیشتنی خۆراک، سوتەمەنی، پێویستی پزیشکی و پێویستییە سەرەتاییەکانی دیکە بوونەتە هۆی تێکچوونی دۆخی مرۆیی
🔴مەسەدە: بەردەوامی ئەم واقیعە کارەساتبارە ژیانی خەڵکی مەدەنی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە
🔴مەسەدە: ژیانی هاونیشتمانیانی کۆبانێ بووەتە ململانێ لەنێوان ژیان و مردن و بە هەموو پێوەرەکان ئەوەی روودەدات تاوانی جەنگ و سزای بەکۆمەڵە
🔴مەسەدە: ئەو گەمارۆیە شەرمەزار دەکەین بەسەر کۆبانێ سەپێندراوە چونکە تاوانی دژی مرۆڤایەتی و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان و سەرجەم رێککەوتننامەکانی پاراستنی خەڵکی مەدەنییە لەکاتی ململانێدا
🔴مەسەدە: داوا دەکەین دیمەشق بەرپرسیارێتی بەرامبەر هاوڵاتییانی بگرێتە ئەستۆ و دەستبەجێ هەموو دەروازەکان بکاتەوە بۆ ئەوەی رێگە بدرێت بە هاتنە ژوورەوەی خۆراک، دەرمان، سووتەمەنی و هەر رێوشوێنێک شارەکە لە و گەمارۆیە دەرباز بکات
🔴مەسەدە: ئێمە لە ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات دووپاتی دەکەینەوە کە کەرامەتی خەڵکی کۆبانی جێگای گفتوگۆ نییە و ئیرادەی گەلەکەی کە داعشی تێکشکاند، بە گەمارۆ و برسێتی ناشکێت
