ئافاد: لە 10 پارێزگادا 76 کەس گیانیان لەدەستداوە و 440 کەسیش بریندارن

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە 10 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا، 76 کەس گیانیان لەدەستداوە و 440 کەسی دیکەش بریندارن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 06-02-2023 بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر باکووری کوردستانی هەژاند و لە باشووری کوردستان و چەند وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە هەستی پێکرا.

جگە لە هەرێمی کوردستان، بومەلەرزەکە لە سووریا، میسر، لوبنان و عێراق هەستی پێکراوە.

بومەلەرزەکە لە 10 شاری تورکیا و باکووری کوردستان روویداوە، دواتریش چەندین پاشلەرزە روویانداوە، کە بەهۆیانەوە دەیان باڵەخانە داڕماون.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تاوەکو ئێستا لە 10 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا 76 کەس لە تورکیا و باکووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە، چەندین کەسیش لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا ماون.

بوومەلەرزەکە لە رۆژئاوای کوردستان و سووریاش زیانی گیانی و ماددیی لێکەوتووەتەوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تائێستا 99 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 330 کەسیش بریندارن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار