نوێکرایەوە،بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بۆجارێکی تر دواخرا

3 ساڵ لەمەوپێش



دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق دانیشتنى تایبەت بە سکاڵاى دژی درێژکردنەوى پەرلەمانى کوردستانی دواخست بۆ 15ی3 تاوەکو تيمى پارێزەرانى پەرلەمان، وەڵامى چەند پرسیارێکى دادگەکە و سکاڵاکاران بدەنەوە.

ئەمڕۆ 7ى2یى 2023، دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق بەئامادەبوونى کەناڵەکانى راگەیاندن لەبارەى سکاڵایەک لەدژى بڕیارى درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمانى کوردستان دانیشتنێکی دیکەی کرد.

دادوەر جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکى دادگاى باڵاى فیدراڵى گوێى لە پاساوى سکاڵاکاران و پارێزەرانى پەرلەمانى کوردستان گرت، لەبارەى ئەو سکاڵایە و دواتر بڕیاریدا دانیشتنەکە بۆ 15ـی مانگى 3 داهاتوو دوابخات.

جێی باسە پێشتر چەند سەچاوەیەک وایان بڵاوکردەوە، کە دادگا بڕیاری نادەستوری بونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستانی داوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار