مافی مرۆڤی عەفرین:تورکیا دەروازە سنوورییەکانی داخستووە و حکومەتی سووریاش رێگرە لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ عەفرین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

گوتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین رایدەگەیێنێت، تورکیا دەروازە سنوورییەکانی داخستووە و حکومەتی سووریاش رێگرە لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ عەفرین دەشڵێت،"دۆخی هەرێمی عەفرین و جندرێس زۆر کارەستبارە، چونکە نزیکەی 90٪ـی جندرێس بە تەواوی وێران بووە و دەڵێت، "هیچ کەس گوێی لە هاوار و ناڵەی خەڵکی عەفرین و جندرێس نییە!"

مستەفا شێخۆگوتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی تۆڕی میدیای ڕوداو ڕایگەیاند، تورکیا دەروازە سنوورییەکانی داخستووە و حکومەتی سووریاش رێگرە لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ عەفرین؛ دەشڵێت: "نزیکەی 84 باڵەخانە لە جندرێس رووخاون و تاوەکو ئێستا تەنیا 10 باڵەخانەی خەڵکەکەی رزگارکراون، نزیکەی 5 هەزار کەسیش هێشتا لەژێر دارپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندان."

وتیشی،  "هیچ کەس گوێی لە هاوار و ناڵەی خەڵکی عەفرین و جندرێس نییە!"

گوتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین دەڵێت، تاوەکو ئێستا لە عەفرین 450 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە، ئێستا نزیکەی 400 تەرم لە نەخۆشخانەی سەربازیی عەفرینن کە بەشێک لە تەرمەکان ناناسرێنەوە و هاوکات لەلە جندرێس کە نزیکەی 90٪ی شارەکە وێران بووە و تاوەکو ئێستا 84 باڵەخانە لە جندرێس داڕووخاون و لەو ژمارەیە تەنیا 10 باڵەخانەی ئەو کەسانەی بوون بە ژێرییەوە دەرهێندراون، ئەویش لەلایەن خەڵکی ناوچەکە و تیمە خۆجێییەکانەوە بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تورکیا دەروازە سنوورییەکانی لە باب ئەلهەوا و گوندی حەمام داخستووە و رێگەنادات هاتووچۆ بکرێت، هەروەک هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە نزیکن لە تورکیاوە رێگرن لە گەیشتنی هاوکارییەکان و رێڤەبەری خۆسەر و هەسەدە ویستوویانە هاوکاری بگەیەننە عەفرین، بەڵام رێگەیان نەداوە، هاوکات رژێمی سووریاش ئاستەنگ بۆ گەیشتنی هاوکارییەکان دروست دەکات.

جێگەیباسە بە گوتەی گوتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین بە نزیکەی چوار بۆ پێنج هەزار کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانە داڕووخاوەکانن، ئەگەر هاوکارییە مرۆییەکان نەگەیێندرێنە ناوچەکە، دۆخی خەڵکەکە سەختتر دەبێت و ئەوانەی لەژێر باڵەخانە داڕووخاوەکاندا ماون ئەوانیش دەمرن.

ئەمەشلەکاتێکدایە سەبارەت بە یارمەتییە نێودەوڵەتییەکانیش ستیفان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندڕێگای باکووری ڕۆژئاوای سووریا لە تورکیاوە زیانی پێگەیاندووە و ئەمەش هاوکاریی مرۆیی بۆ ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی ئەوناوچانە بەشێوەیەکی کاتی پەکخست.

سەرلەبەیانی ٦ی ئەم مانگە چەند بومەلەرزەیەكی بەهێز باكورو رۆژئاوای كوردستانی هەژاندو كارەساتێكی گەورەی مرۆیی لێكەوتەوە، ناوەندی بومەلەرزەكە باكوری كوردستان بووبە گوێرەی نوێترین ئامارەکانیش،ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكه‌ی توركیا و سوریا بە خێرایی به‌رزده‌بێته‌وه‌ و تائێستا زیاتر له‌ 11 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار