دانا غاز: لە ساڵی 2022دا، داهاتی کۆمپانیاکەمان بە رێژەی 53% زیادیکردوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمپانیای دانەغاز لە راگەیەنراوێکدا کە دوێنێ 8ـی شوبات بڵاویکردووەتەوە ئاماری ڕێژەی بەرهەمهێنانی ساڵی پاری بڵاوکردەوەودەڵێت،  ساڵی رابردو توانیویانە ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەڕێژەی 1% بەرزبکەنەوەو بەراورد بە ساڵی 2021، لە ساڵی 2022دا پوختەی داهاتی کۆمپانیاکەیان بە رێژەی 53% زیادیکردوە.

بەپێی داتاکانی کۆمپانیای دانەغاز ، لە ساڵی 2022 دا ئاستی بەرهەمهێنانی گازی بە رێژەی 1٪ بەرزکردووەتەوە بۆ رۆژانە 34 هەزار و 300 بەرمیل هاوتای نەوت وبەراورد بە ساڵی 2021، لە ساڵی 2022دا پوختەی داهاتی کۆمپانیاکەیان و گەیشتوەتە 196 ملیۆن دۆلار .

ڕاشیگەیاند،لە نیوەی دووەمی 2022 توانای بەرهەمهێنانی لە رێگەی پێشخستنی کێڵگەی گازی کۆرمۆرەوە رۆژانە بەبڕی 50 ملیۆن پێی سێجا بەرزکردووەتەوە، ئەوەش پەیوەست بووە بە بەرزکردنەوەی توانای بەرهەرمهێنان، بەڵام لە رۆژی 14ـی مانگی یەکی ئەمساڵەوە، ئەو توانایە کەڵکی لێوەرگیراوە و لە بەرهەمهێنانی گازدا رەنگی داوەتەوە و جێبەجێکراوە، بە جۆرێک ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە دوای 14ی 1ی 2023 دا رۆژانە 50 ملیۆن پێی سێجا زیادبووە هەربۆیە ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە هەرێم گەیشتۆتە ئاستێکی پێوانەیی و لەئێستادا رۆژانە 500 ملیۆن پێی سێجا غاز بەرهەم دەهێنرێت.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لە چوارچێوەی پەرەپێدانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە بڕیارە پێنج بیری تازە لێبدرێت، لەئێستادا کارکردن لە چوار بیردا بەردەوامە. بەهۆی زیادبونی بەرهەمهێنانی غازیش پێشبینی دەکات داهاتی کۆمپانیاکە لە ساڵی 2023دا زیاد بکات.

دانەگاز لە هەرێمی کوردستان گازی سرووشتی، گازی کۆندێنسەیت و گازی ئیڵ پی جی بەرهەمدەهێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار