ئەم شەپۆلی سەرمایه تاکەی بەردەوادەبێت؟ پێشبینی کەشی سبەی
3 ساڵ لەمەوپێش
بارینی نمەباران و بەفر لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 9ی2ی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی: "ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێ لەگەڵ دابارینی نمە باران و بەفر لە ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم وە هەروەها لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و سەنتەری شاری سلێمانی و دەوروبەری، لە کاتەکانی ئێوارە دابارین لە زۆربەی ناوچەکان رادەوەستێ وە ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆڕێت".
ئاماژەی بەوەشدا: "پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە 2-3پلە وە لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دادەبەزن 3-7 پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
کەشناسی سەبارەت بە کەشی سبەی، ئاماژە دا بەوەی، سبەی هەینی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زو ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە .
سەبارەت بە پلەی گەرمای سبەی، کەشناسی پێشبینی کردوە: "سبەی هەینی نزمترین پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و بەرزترین پلەش کەمێک بەرزتر بە 1-2 پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
لەکۆتایدا کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بە پلەی سیلیزی بەم شێوە ڕاگەیاند :
هەولێر : 10 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 4 پلەى سیلیزى
دهۆک : 9 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 11 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 4 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 9 پلەى سیلیزى
سۆران : 5 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 12 پلەى سیلیزى
