سەرۆکی پارتێکی ئۆپۆزسیۆن: هەڵبژاردنەکانی تورکیا دوادەخرێن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی پارتی باش رایگەیاند، بەهۆی ئەو دۆخە نائاساییەی کە دوای بومەلەرزەکەی ٦ی مانگ دروست بووە، پێناچێت هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا بەڕیوە بچن.
مەڕال ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش کە سەردانی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی شاری مەرەشی کردووە، بۆ رۆژنامەنووسان قسەی کرد.
ئاکشەنەر لە وڵامی پرسیارێکدا کە ئایا هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچن یان نا؟ وتی، " بەبۆچوونی من ناتوانرێت لە ١٤ی ئایاردا هەڵبژاردن بەڕێوە ببرێت. بڕوام وایە هەڵبژاردنەکان دەکەونە ١٨ی مانگی حوزەیرانەوە."
مەڕال ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش هەروەها لە وڵامی پرسیارێکی دیکەدا کە بەگوێرەی دەستووری تورکیا لە دۆخە نائاساییەکاندا دەکرێت هەڵبژاردن ساڵێک دوابخرێتدا ئەوەی خستەڕوو، پەرلەمان پێویستە بڕیارێکی بەو شێوەیە بدات، بەڵام ئەو زیاتر لە دۆخی شەڕدا روودەدات.
پارتە سیاسیەکان بە هەموو تواناکانیانەوە هەوڵ دەدەن هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت. ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەهۆی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و تورکیاوە، حکومەتی تورکیا سێ مانگ دۆخی نائاسایی لەو ناوچانە راگەیاندووە کە زیانیان بەرکەوتووە.
