ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی باکور و تورکیا لە ١٠٠ هەزار کەس نزیک دەبێتەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ژمارەی گیان لەدەستدان و بریندارانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و تورکیا لە ١٠٠ هەزار کەس نزیک دەبێتەوە و هۆشداری لە دزی دەدرێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە شاری سەمسورەوە، دوایین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی ئاشکرا کرد. بەگوێرەی ئامارەکە، ١٨ هەزار و ٩١١ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ٧٥ هەزار و ٥٢٣ کەسیش بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی دادی تورکیا، فەرمانێکی بۆ دادوەری گشتی کۆماری ناردووە کە لێکۆلینەوە لە دەنگۆی بڵاوبوونەوەی دزی لەو ناوچانە بکەن کە بومەلەرزە لێیداوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی تورکیاش ئاماژەی بەوەکرد کە بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەندێک هەواڵ و زانیاریەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکداندا کە هەوڵی 'تێکدەریان' داوە، ٣٧ کەس دەستگیرکراون. دوای لێکۆلینەوە، ژمارەیەکیان ئازادکراون و ١٠ کەس رەوانەی زیندانکراون.
هەروەها ٣٠٢ هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش داخراون. یەکێتی ژووری ئەندازیارانی تورکیاش رایگەیاند کە دەوڵەت بە باشی کار لەو شوێنانە ناکات کە بومەلەرزە تێیدا روویداوە و باسی ئەوەشی کرد کە لە زۆر دەڤەر گەل بە دەرفەتی خۆی هەوڵ دەدات، هاوڵاتیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا دەربهێنێت.
