پێشبینی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکرایەوە، بزانە کەشوهەوا چۆن دەبێت؟
3 ساڵ لەمەوپێش
بەشی پێشبینییەکان لەبەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ وسبەینێی ئاشکراکرد.
بەگوێرەی پێشبینییەکانیەکان ئەمڕۆ، لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە 1 تا 2 پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی پێشبینی دەکات، سبەی یەکشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ دابارینی باران لە باکوری خۆرهەڵاتی هەرێم و دابارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.
لەکۆتایدا، کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوە ڕاگەیاندوە:
هەولێر: 10
سلێمانی: 7
دهۆک: 10
کەرکوک: 14
هەڵەبجە: 9
زاخۆ: 11
سۆران: 6
گەرمیان: 17
بابهتی پهیوهندیدار
