سامانە سرووشتییەکان: نەوتی هەرێمی کوردستان رەوانەی ئیسرائیل ناکرێت و لە رێگەی بۆری و لە ژێر وردبینی کۆمپانیای دیلۆیتەوە هەناردە دەکرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەبارەی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی ئیسرائیلەوە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە ودەڵێت، نەوتی هەرێمی کوردستان رەوانەی ئیسرائیل ناکرێت و لە رێگەی بۆری و لە ژێر وردبینی کۆمپانیای دیلۆیتەوە هەناردە دەکرێت.

دەقی ڕونکردنەوەکە:

دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان:
 
لەم چەند رۆژەی دواییدا چەند كەسێك لە دەزگا میدیا عێراقییەكانەوە بانگەوازی ئەوە دەكەن گوایە نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی تانكەرەوە بە قاچاغ دەبرێتە دەرەوە و بە وڵاتی ئیسرائیل دەفرۆشرێت. ئێمە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە تووندی ئەم بانگەوازە چەواشەكارییانە رەتدەكەینەوە و بە هەوڵی ناحەزانی سەقامگیری و رێکكەوتنی نێوان عێراق و كوردستان هەژماری دەكەین. هەموو ئەم لێدوان و بانگەوازانە هیچ بنەما و راستییەكی تێدا نییە، لەكاتێكدایە هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدراڵ سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانن، ئەم بانگەوازە چەواشەکارییانە تەنیا ئامانج لێی تێكدانی ئەو هەلە زێڕینەیە كە لەدوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق رەخساوە بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان. وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دووپاتیدەکاتەوە کە نەوتی هەرێم بە تەواوی لە رێگەی بۆری و لە ژێر وردبینیی کۆمپانیای بێلایەنی (دیلۆیتی) نێودەوڵەتیی هەناردەی دەکات و هەموو کاتێک رێز لە دەستووری عێراقی فیدراڵ و یاساكان دەگرێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار