لەسەر داوای مەسرور بارزانی شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، لەسەر داوای مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان شاندێکی هەرێم ئەمڕۆ بە مەبەستی ڕیکەوتن وچارەسەری کێشەکانی نێوان هەریم وبەغدا بەرەو بەغدا بەڕێدەکەون.

ئومێد سەباح ، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەریمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەوە ڕایگەیاند، ئەو سەردانە لەسەر داوا وڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە و بەمەبەستی چارەسەر وڕێکەوتنی نێوان نێوان هەرێم وبەغدایە لەسەر پرسە گرنگەکانی " یاسای نەوت وگاز و بودجە وماف وشایستە داراییەکان".

لەگەڵ ئەوەشدا، دوێنێ لە کۆبوونەوەی شاندەکەی بەغدا لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە پێویستە کێشەکانی نێوان هەرێم وبەغدا لەماوەی " ٦ " مانگدا بگاتە چارەسەر.

هاوکات لەگەڵ ئەوەی دوێنێ شاندێکی عێراق لە واشنتن لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا لەسەر پرسی ئابوری وچاکسازی ئابوری ودارایی و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەگەڵ یەک و پەیوەندیەکانی نیوان عێراق و ئەمریکا کۆبوونەوە، ئەمە یەکەم سەردانی وەفدی هەرێمی کوردستانە دوای ئەوەی کە دادگای باڵای فیدراڵی لەسەر پرسی بەنایاسایی ناساندنی درێژکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درابێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار