بڵاوبونەوەی کورتە ڤیدیۆی چییایەکی مەڕەش دڵەڕاوکێ دەخاتە دڵی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هاوڵاتییەکی شاری مەڕەش گرتە ڤیدیۆیەکی چیایی کوشکای بڵاوکردەوە، لە ڤیدیۆکاندا دەبیندرێت دووکەڵ لە لووتکەکە بەرزدەبێتەوە هەربۆیە هاونیشتمانیانی ناوچەکە تووشی دڵەڕاوکێ بوون و بەشێکیشیان ماڵیان جێهێشتووە لە ترسی مەترسیی گڕکان و(ئافاد) لەم بارەیەوە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە دوای بوومەلەرزەکەی دووشەممەی رابردوو (6-2-2023) کە بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر روویدا و چەقەکەی لە مەرەشی باکووری کوردستان بوو، هاونیشتمانیان چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی چیای کوشکایان بڵاوکردەوە، لە ڤیدیۆکاندا دەبیندرێت دووکەڵ لە لووتکەکە بەرزدەبێتەوە بووە هۆی دروستبونی دڵەڕاوکێ .

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ (شەممە 11-2-2023) سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند "گرتەی ڤیدیۆیی گوندی کزلجکی گەورە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و باس لە دروستبوونی گڕکان دەکرێت. بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، هێلیکۆپتەری جۆری سیکۆرسکیمان ناردووەتە ناوچەکە. خۆڵەمێشی گڕکانی و تەقینەوە لە ئارادا نییە و گازیش دەرنەچووە. ئەوەی هەیە شتێکی بچووکە".

چیای کوشکایا دەکەوێتە شارۆچکەی گۆکسەن لە سنووری پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار