پەرلەمانتارانی هەدەپە: دەسەڵات هەوڵی ڕاگواستنی هاوڵاتیە کوردەکان لە شارە زیانلێکەوتووەکان دەدات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە سەرەتای بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتەوە لە شارە زیانلێکەوتووەکان چاودێری دۆخی هاوڵاتیان و هەڵمەتی رزگاکردن دەکەن رایاگەیاند، دەسەڵات هیچ سیاسەتێکی بۆ رزگاکردنی هاوڵاتیان نییە و رێگری لە هاوکاریەکان دەکات و هەوڵی راگواستانی هاوڵاتیە کوردەکان دەدات.

موراد ساریساچ پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری وان کە سەردانی مەرەش، ئەلبیستان، بازارجخ، ئەنتالیا و ئەسکەندەرۆنی کردووە بۆ میدیاکانی باکوری کوردستان قسەی کرد و وتی، " دەسەڵات لە بازارجخ، ئەلبیستان و مەرەش هەوڵی رزگارکردنی هاوڵاتیان نادات. دوو رۆژی سەرەتای بومەلەرزە زۆر گرنگە. بەڵام دەسەڵات لەو دوو رۆژەدا هیچ هەوڵێکی نەدا. هاوڵاتیان خۆیان هەوڵی رزگارکردنی کەسوکاریان ددەن."

ساریساچ باسی ئەوەشی کرد کە دەسەڵات هیچ سیاسەتێکی بۆ خاوەنداریکردن لە هاوڵاتیان نییە. بە تەنیا سیاسەتی شەڕی هەیە. زیانێکی زۆری ماددی و گیانی هەیە، لە ئیستاشدا هاوڵاتیان بێ پەناگە لە کەشێکی زۆر سارددا ژیان بەسەر دەبەن.

موئەزەز ئۆرهان پەرلەمانتاری هەدەپە کە لە شاری ئیسلاحیەی دیلۆکە بۆ میدیاکان باسی دۆخی ئەو شارەی کرد لەدوای بومەلەرزەکەوە. موئەزەز ئۆرهان وتی، " ٧٠٪ی خانوو و باڵەخانەکانی ئیسلاحیە رووخاون. ئەوانەی دیکەش زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە. بەگوێرەی ئامارە فەرمیەکان ٨٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە لەم شارەدا، بەڵام زۆر کەسی دیکە هێشتا نەدۆزراونەتەوە.

ئورهان دەشڵێت، دوێنێ سێ کەس بە زیندوویی لەژێر خانووە رووخاوەکاندا دەرهێنراون، تاوەکو ئێستاش هیوایەک هەیە، بەڵام دەسەڵاتی ئاکەپە لە سەرەتای بومەلەزەکەدا دەستبەجێ کاری نەکرد. بەڵام بەداخەوە بەهۆی کەموکورتیەکان بە هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار