سەرۆکی هەرێم و شاندێکی چینی کۆبونەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی3ی2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى كۆمارى ملليى چين به سه‌رۆكايه‌تيى ژوو ڕووى، یاریدەدەری وەزیر لە فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى کۆمیتەی ناوەنديی پارتى كۆمۆنيستى چین و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له‌و دیدارە ، كه باڵيۆزى چين له به‌غدا و به‌رپرسان له كونسولخانه‌ى گشتيى چين له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى چين له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌مى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى چين له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن و خوازيارى بره‌ودان به هاريكاريى نێوانيانن، به‌تايبه‌تى له بوارى بازرگانى و كولتووريدا. هه‌ر له‌م باره‌يه‌وه باس له كار و چالاكييه‌كانى كۆمپانيا چينييه‌كان له عێراق كرا.
لەبارەی كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، سه‌رۆكی هەرێم، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه جێبه‌جێكردنى سيستمى فيدرالى له عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ده‌بێته هۆى سه‌قامگيرى و بره‌ودانى زياتر به بوارى ئابوورى. هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى دووپاتكرده‌وه بۆ سوودمه‌ندبوون له‌و پرۆژانه‌ى چين له عێراق ئه‌نجاميان ده‌دات.
هەروەها ، تەوەرێکی تر گفتوگۆکانی نێوانیان پەیوەست بوو به ، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، شه‌ڕى دژى تيرۆر و دوايين گۆڕانکارییەکانى ناوچه‌كه به‌گشتى.
