دانا عەبدولکەریم: بەشدارینەکردنی تیمی یەکێتی لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێکی سیاسیە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشە وناکۆکیەکانی نێوان یەکێتی و پارتیەوە دەڵێت، " بەشداری نەکردنی تیمی یەکێتی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێکی سیاسیە".
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەدا، کە ئەگەر هەر کێشەیەک هەبێت دەبێت لە کۆبوونەوەکاندا باس بکرێن و چارەسەر بکرین، وتیشی بەشداری نەکردنی تیمی یەکێتی لە کۆبونەوەکان سیاسین.
هاوکات لەبارەی یەکدەنگی لایەنەکان لەسەر پرسە نیشتیمانیەکانەوە، دانا عەبدولەکەریم وتی، بزوتنەوەی گۆڕانیش لەگەڵ ئەوەدایە کە لەسەر پرسە نیشتیمانیەکان یەک دەنگ بن و ململانێ سیاسیەکان تێکەڵ بەو پرسانە نەکرێن.
ئەمەش لەکاتێکدایە لەدوای چەندین کۆبونەوەی شاندی یەکێتی وپارتی لەگەڵ بەرپرسان و باڵوێزی ئەمریکا و بەریتانیا لەسەر گرژی و ئاڵۆزیەکانی نێوان یەکێتی وپارتی و هەرێم لەگەڵ بەغدا، سەرەڕای چەندین بەیاننامە و بانگەشەی ڕێککەوتنی نێوان ئەو دوو حزبە هێشتا تیمی یەکێتی ئامادەنیە بەشداری کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بکات و دەشڵێت پێویستە کێشەکان لەگەڵ پارتی یەکلای بکرێنەوە.
