کەشناسی عێراق دەڵێت لە 6مانگدا نزیکی 2هەزار بومەلەرزە ڕویداوە
3 ساڵ لەمەوپێش
لە دوای بومەلەرزەکەی 6ی مانگ کە لە تورکیا رویدا، تا ئێستا هەزار و 834 بومەلەرزەی بچوک رویانداوە.
دەستەی کەشناسی عێراق لە نوێترین بڵاوکراوەیدا کە دوێنی دووشەممە ڕاگەیەنرا، لە بارەی بەدواداچونی چالاکی ژێر زەوی لە ماوەی نێوان 6 بۆ 13ی مانگی 2 رایگەیاندووە: دوای ئەوەی لە بەرەبەیانی 6ی 2 بومەلەرزەیەک لە تورکیا رویدا، تا ئێستا چالاکییەکانی ژێر زەوی بەردەوامن و پێشبینی دەکەین تا چەند هەفتە و مانگی داهاتوش بەردەوام بن لە سنوری نێوان تورکیا و سوریا.
دەشڵێت : هەروەها روبەری شوێنی رودانی بومەلەرزەکان فراوانتر بووە، لە ئەو رۆژەوە تا ئێستاش ژمارەی ئەو بومەلەرزانەی کە رویانداوە و هەستیان پێنەکراوە بۆ هەزار و 834 بومەلەرزە بەرزبووەتەوە.
دەستەکە ئاماژەی داوە: لە رۆژی 6ی 2وە شانەی قەیرانەکان پێکهێنراوە و بە دواداچون بۆ چالاکییەکانی ژێر زەوی دەکرێت و بە وردی چاودێری دەکرێن بۆ ئەوەی لە کاتی هەموو پێشهاتێکی نوێدا زانیاریمان هەبێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکەینەوە.
