سەرۆکی هەرێم سەردانی ناوچەزیانلێکەوتوەکانی بومەلەرزەکانی باکوری کوردستان و تورکیا دەکات
3 ساڵ لەمەوپێش
ئەمڕۆ سێشەممە، 14ی2، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند شارێک لە باکووری کوردستان دەکات کە لە بوومەلەرزەکەی رۆژی 6ی 2دا زیانی گەورەی گیانی و ماڵییان بەرکەوتووە. هاوکات لەگەڵ تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەرلەوسەردانەدا، سەردانی ئەنقەرە دەکات و لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوە. دواتر دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.
پێشتریش لە 12ی 2ی 2023، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی سەردانی کۆنسوڵخانەی تورکیای لە شاری هەولێر کرد و پەیامی هاوخەمی خۆی لە تۆماری پرسهی تایبەتی کۆنسوڵخانەدا نووسی.
6ی ئەم مانگه ، بوومهلەرزهيهكى وێرانكهر، 10 پارێزگاى توركيا و چەند شارێکی سووریای گرتهوه هەزارەها کەس گیان لەدەستدا و برینداربون، زیانێکی گەورەی ماددیشی لێکەوتەوە.
