چاوشئۆغلۆ: بەهیچ شێوەیەک دەروازە سنوریەکانمان لەگەڵ یەپەگە ناکەینەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، هیچ دەروازەیەکی سنوری نێوان تورکیا و خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان بۆ گەیاندنی هاوکاریەکان بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە نەکراونەتەوە.

چاوشئۆغلۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لەگەل نەجلا ئەلمەنگوش وەزیری دەرەوەی لیبیا لە ئەنقەرە وڵامی هەندێک هەواڵی دایەوە کە لە میدیاکاندا بڵاوکراونەتەوە و وتی، " نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین ساڵە لە دەروازەی سنوری 'جیلڤەگوز – باب ئەلهەوا' هاوکاری بۆ سوریا دەنێرێت. ئێستاش لە پارێزگای کلس دوو دەروازەی دیکە کراونەتەوە. ئێمە هاوکاریەکان لە رێگەی ئەو دەروازانەوە رەوانە دەکەین. بەڵام بە هیچ شێوەیەک لەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی 'یەپەگە'دایە دەروازەکان ناکەینەوە.

لەلایەکی دیکەوە، لەم دۆخەی بومەلەرزەدا کە هەم لە تورکیا و هەم لە سوریا کارەساتێکی گەورە مرۆیی دروست بووە، سوپای تورکیا بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان. 
رۆژی یەکشەمە 12ی شوبات، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لەسەر رێگەی گوندی مەناز و رۆژئاوای کۆبانێ ئۆتۆمبێڵێکی بۆردومان کرد و بەوهۆیەوە شەڕڤانێکی قەسەدە شەهید بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار