"بڕیاری لێخۆشبوونی بەستنی پێوەری ئاو و بەشێكی كرێی ئاو درێژكرایه‌وه‌"

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت"لەمڕۆوە بڕیاری لێخۆشبوونی بەستنی پێوەری ئاو تاكو 21/4/2023 لەبەر بەرژەوەندی هاووڵاتییان نوێكراوەتەوە، هاووڵاتییان لە ئێستاوە دەتوانن سەردانی بنكە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو و كۆكردنەوەی كرێی ئاو بكەن، بۆ ئەوەی مامەڵەی بەستنی پێوەریان بۆ جێبەجێبكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر رایگەیاند: "لە سەنتەری شارە گەورەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، هەر هاووڵاتییەك مامەڵەی بەستنی پێوەری ئاو بكات، لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت كە پێشتر هەشتا هەزار دینار بووە، بەڵام ئێستا بۆی دەكرێتە تەنیا 20 هەزار دینار.."

لەبارەی بڕی پارەکە بۆ ئەو کەسانەی لە دەرەوەی سەنتەری شارە گەورەكانن، ئاری ئەحمەد گوتی: "لە هەر قەزا و ناحیە و كۆمەڵگەیەك كە پێوەری تێدا دەبەسترێت، لە 80 هەزار دینارەوە بۆیان دەكرێتە تەنیا 10 هەزار دینار؛ بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەكەین هەتا زووە سوود لەم ماوە دیاریكراوە وەربگرن و سەردانی بنكە و بەڕێوەبەرایەتییەكان بكەن بۆ جێبەجێكردنی مامەڵەكانیان."

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی یەک ملیۆن هاوبەشی ئاو هەن؛ نزیکەی 80٪یان پێوەری زیرەکی ئاویان بەستووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار