کەشناسی پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیاند
3 ساڵ لەمەوپێش
ئهمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان ئاستی هەور زیاتر دەبێت و سبهی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ناوچە سنوریەکان و شاخاوییەکان نیمچە هەوردەبێت لە کاتەکانی بەیانی زودا لەگەڵ ئەگەری بەفر لەسەر ناوچە سنوریەکان لە بەیانی زودا.
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان لە بڵاوکراوەیەکندا رایگهیاند، ئهمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان ئاستی هەور زیاتر دەبێت، ئەگەری کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە لە کاتەکانی شەودا.
پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ
کەشناسی: خێرایی با لە سەر خۆ دەبێت 5 بۆ 15 كیلۆمهتر له كاتژمێرێكدا.
ئاشکرای کردوه، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ناوچە سنوریەکان و شاخاوییەکان نیمچە هەوردەبێت لە کاتەکانی بەیانی زودا لەگەڵ ئەگەری بەفر لەسەر ناوچە سنوریەکان لە بەیانی زودا، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە.
لەکۆتایدا کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوە ڕاگەیاند:
هەولێر: 10 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 9 پلەى سیلیزى
دهۆک : 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 10 پلەى سیلیزى
سۆران : 6 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 14 پلەى سیلیزى
