وەزارەتی تەندروستی له‌باره‌ی هه‌بوونی شروبێکی ژه‌هراوی دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتییان
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان لە ڕاگەیەندراوێکدا دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتییان کە ئەو جۆرە شروبانەی باس دەکرێت و ژەهراویە لە هەرێمی کوردستان بوونی نییە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان ڕایانگەیاند، " ئێمه ئاگاداری هاووڵاتیانمان ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕ و په‌یجه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه بڵاوكرایه‌وه، گوایه ده‌رمانێك هه‌یه بەناوی (Dok-1max syrup)دوای به‌كارهێنانی بووه‌ته هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی 18 منداڵ له ئۆزبه‌كستان."
ئاماژە بەوەشکراوە: "ئێمه به‌دواداچوونی زانستی و وردمان بۆ كردووه، كه به‌هیچ جۆرێك ئه‌وده‌رمانه له كوردستان بوونی نییه و هاورده‌ش نه‌كراوه."
ئەوەشخراوەتەڕوو، ده‌رمانه‌كه له وڵاتی هیندستان له‌لایه‌ن كارگه‌یه‌ك به‌ناوی Marion Biotech، به‌رهه‌مهاتووه، به‌لام نه ئه‌وكارگه‌یه ناوی له‌كوردستان تۆماركراوه و نه هیچ به‌رهه‌مێكی ئه‌وكارگه‌یه له كوردستان هه‌یه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان، ده‌شڵێن: هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و 18 منداڵه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی مادده‌یه‌كی ژه‌هراوی له‌ناو ده‌رمانه‌كه به‌ناوی " Ethylene glycol" ، كه ده‌بێته هۆی له‌كار كه‌وتنی ئه‌ندامێك یان چه‌ند ئه‌ندامێك له له‌ش به ته‌واوی.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ئاگاداریەک لە وەزارەتی تەندروستی
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان KMCA ...
هاوڵاتیانمان ئاگاداردەکەینەوە لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە چەند پەیج و ماڵپەڕێک لە ناوەخۆ و دەرەوە سەبارەت بە دەرمانێک کە ١٨ مندال لە وڵاتی ئۆزبەکستان گیانیان لە دەست داوە دوای بەکارهێنانی دەرمانەکە،ناوی دەرمانەکە (Dok-1Max syrup)کە لە وڵاتی هیندستان بەرهەم هاتووە لەلایەن کارگەیەک بەناوی Marion Biotech.
ئێمە دوای بە دواداچوونی وردی زانستی و پیشەییانەی خۆمان بۆ هاوڵاتیانمان ڕوونی دەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک لەکوردستان بوونی نیە و بەهیچ جۆرێک هاوردەی کوردستان نەکراوە و هیچ بەرهەمێکی ئەو کارگەیە لە هەرێمی کوردستان نییە و ڕێگەپێدراو نییە و کارگەکەش تۆمار نەکراوە.
سەبارەت بە هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەم ١٨ منداڵە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ماددەیەکی ژەهراوی بەناوی Ethylene glycol لە ناو دەرمانەکە کە دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی ئەندامێک یان چەند ئەندامێکی لەش بە تەواوی.
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان دڵنیایی تەواو دەداتە هاوڵاتییانمان لە کوردستان کە بەردەوام لە بەدواداچوونی ورد و زانستییانە دایە سەبارەت بەم بابەتە لەناو دەرمانخانەکان و کۆگاکانی دەرمان بە مەبەستی بنبڕکردنی دەرمانی بێ سەرچاوە و قاچاخ.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
14 شوبات 2023
