وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەینەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو جارێكی دیكه شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌ی سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا و گفتوگۆكان و سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیمارات و فه‌ره‌نسا و راپۆرتی کۆمانیای دیلۆیت و چەند بابەتێکی تر قسەی کرد .
له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "له میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، نه‌وت، پلاندانان و چه‌ند وزاره‌تێكی دیكه كۆبوونه‌ته‌وه و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ درێژپێدان به‌و گفتوگۆیانه دووباره شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه".
ئاماژەی بەوەدا : "یه‌كێك له كۆبونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه سنورییه‌كان بووه. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هەمەئاهەنگی و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه سنورییه‌كان كرا".
لە کۆنگرەکە باسی ئەوەشی کرد، هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له هه‌ندێك ده‌روازه كرا، كه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه فه‌رمین، به‌ڵام له لای حكومه‌تی عێراق نافه‌رمین، بۆیه گفتوگۆكرا چۆن ئه‌و ده‌روازانه بكرێنه فه‌رمی و له‌وباره‌وه هه‌نگاوی باش نراوه و رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی كراوه.
جووتیار عادل ئاماژه‌ی به ئەوه‌شكرد، رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023ـی عێراق له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كراوه و ئه‌ركه‌كانی هه‌ردوولا دیاریكراون، به‌ڵام هه‌ندێك ورده‌كاری ماون پێویسته گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشتگوێ نه‌خرێن.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیمارات بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی وڵاتانی جیهان، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: " له كۆبونه‌وه‌كاندا داوا له وڵاتانی كه‌نداو كراوه وه به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبده‌ن و سه‌ردانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رهه‌مداربووه"..
