قوباد تاڵەبانی دابەشکردنی موچە دەکات بە ئۆنلاین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمرۆ لە پێشانگای  تەکنۆلۆژی تێکفێست ئاشکرایکرد  کە " دووەم قۆناغی بایۆمەتری دابەشکردنی موچەیە بەشێوەی ئۆنلاین"

ئەمڕۆ لە پێشانگای تەکنۆلۆژی تێکفێست قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بایۆمەتری هەوڵێكی سەركەوتو بو بۆ تۆمار كردن و زانینی رێژەی فەرمانبەران و موچەكانیان، قۆناغی دوەمی خۆی دەستیپێكردوە كە یەكێك خاڵە گرنگەكانی دابەشكردنی موچە بە ئۆنلاینە.

تۆمارکردنی موچەخۆران وفەرمانبەرانی حوکمەت لەساڵی ٢٠١٧ وە دەستیپێکرد لە سیستەمی ئەلیکترۆنیدا، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ دەستکەوتنی داتای درووست وبناغەیەکی بتەو کە هاوکاری حکومەت بکات لە کۆنتڕۆڵکردن و ڕێکخستنەوەی خەرجی گشتی.

هەروەها قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: " یەكێك لە هەوڵەكانی حكومەت بەئاڕاستەی بە ئەلكترۆنیكردنی حوكمڕانی ئەوەیە سیستمی یەك پەنجەرە لە فەرمانگەكاندا جێبەجێ بكەن، تا هاوڵاتی بەتەنها لە یەك پەنجەرەدا كاروبارەكانی رایی بكرێت و رۆتین كەمبكرێتەوەو هیچ مامەڵەیەك نەبێتە گرفت بۆ ئەو كەسانەی مامەڵەی فەرمانگەكانیان هەیە".

 

هاوکات جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بواری تەکنەلۆژیا و بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی حکومەتەوە ڕایگەیاند، کە هەمیشە هەوڵی داوە کارەکانی حکومەت بە ئەلیکترۆنی بکات، هەروەها وتیشی" ئەم پیشەنگایە  هاندانە بۆ توانای گەنجەكانمان و دەرخستنی وزەو داهێنانەكانیان، بەشێكی گەنجان داینەمۆی داهێنانن لە كوردستان و پشتیان پێدەبەستین، چونكە ئاییندەی كوردستان و بازاڕو حوكمڕانی بەندە بە تەكنەلۆژیاوە".

ئەم بریارەی قوباد تاڵەبانی و هەوڵەکانی بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی وەرگرتنی موچە وکارەکانی دیکەی حکومەت، لەکاتێکدایە کە بەردەوام کەسانی بەساڵاچوو لە بانکەکاندا توشی گرفت و قەرەباڵغیەکی زۆر دەبن، هەندێک جاریش دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی کەسانی خانەنشین ئەوەش بەتایبەت لەکاتی وەرزی گەرمادا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار