پێشبینی کەشو هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
3 ساڵ لەمەوپێش
ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەراورد رۆژانی رابردو بەرزدەبنەوە، ئاسمانیش لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە، خێرای با لەسەرخۆ مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەترر لەکاتژمێرێکدا.
لە ڕاگەیاندراوەکە هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێک کات نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما، لە زۆربەی ناوچەکان بە نزمی دەمێننەوە، بەڵام بەرزترین پلە بەنزیکەی دو پلە بەرزتر دەبنەوە.
لەکۆتاییدا، کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوە ڕاگەیاند :
هەولێر : 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
دهۆک : 10 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی
