عێراق سێ فڕۆکەی فریاگوزاری نوێ ڕەوانەی غازی عەنتاب دەکات

3 ساڵ لەمەوپێش



وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، ڕەوانەکردنی سێ فڕۆکەی فریاگوزاری نوێی بۆ غازی عەنتاب لە تورکیا ڕاگەیاند.

وتەبێژی فەرمی وەزارەتەکە، ئەحمەد ئەلسەحاف، ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سێ فڕۆکەی فریاگوزاری بەرەو غازی عەنتاب هەڵدەفڕن".

ئەوەشی ووت، "دیپلۆماسیەتی وەڵامدانەوەی نیشتمانی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی بەرزترین". ئاستی پشتیوانی لە تورکیا و سوریای دراوسێ”.

ئەلسەحاف ئاماژەی بەوەشکرد، "لایەنی تورکی وەزارەتی دەرەوەی ئاگادارکردۆتەوە، لە یاداشتێکی فەرمیدا، کە ژمارەی بریندارانی هاوڵاتیانی عێراقی، کە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە جیاوازەکانی تورکیا، لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا، گەیشتووەتە 22کەس."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار