دەمیرتاش؛ دەستلەکارکێشانەوەی ئەردۆغان باشترین کۆتایی سیاسییە

ئۆپۆزسیۆنی تورکیا: دەیانەوێت بە بومەلەرزە تەمەنی ئەردۆغان درێژ بکەنەوە

سەڵاحەدین دەمیرتاش

3 ساڵ لەمەوپێش



دەمیرتاش داوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەردۆغان و دورکەوتنەوەی لە سیاسەت دەکات و دەڵێت: ئەوە بۆ ئەو، باشترین کۆتایی سیاسییە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە تویتەر، ئامۆژگاریی بولنت ئارینج، یەکێک لە دامەزرێنەران پارتی داد و گەشەپێدان(ئاکەپە)و سەرۆکی پێشوتری پەرلەمانی تورکیا دەکات و دەڵێت: ئەردۆغان تا ئێستا گوێت لێدەگرێت، بۆیە داوای لێبکە دەست لە پۆستی سەرۆک کۆمار بکێشێتەوە و دەست لە سیاسەت هەڵگرێ.

دەمیرتاش ئاماژەی بەوە کردوە کە دەستلەکارکێشانەوە، گونجاوترین کۆتایی کاری سیاسیی ئەردۆغانە و باشترە لەوەی بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکات و شکست بێنێت.

ئەو لە کۆتایی پەیامەکەی لە تویتەر نوسویویەتی: بە دەیان هەزار کەس لە بومەلەرزەکەدا، گیانیان لەدەستداوە و سەدان هەزار کەس ماڵ و حاڵی خۆیان لەدەستداوە و چی هەیە لەوە زیاتر کە ئەردۆغان دەست لەکاربکێشێتەوە.

پەیامەکەی دەمیرتاش لە کاتێکدایە، پێشتر ئارینج داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا کردبو بەهۆی روداونی بومەلەزەکەی باکوری کوردستان و ئەو وڵاتە، بەڵام ئۆپۆزسیۆن ئەو داوایە رەت کردوەتەوە و رایگەیاند: ئەو هەنگاوە هەوڵێکە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی دەسەڵاتی ئەردۆغان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار