لە دوو ئۆپراسیۆنی هە*سە*دەدا دوو ئەمیری داعش کوژران
3 ساڵ لەمەوپێش
هەسەدە رایگەیاند، لە دوو ئۆپراسیۆنی هێزەکانیاندا لە رۆژهەڵاتی دێرەزۆر، دوو ئەمیری داعش کوژراون.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە)، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانیان دوو ئۆپراسیۆنی تایبەتیان بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لەدژی شانە شاراوەکانی تیرۆریستانی داعش لە رۆژهەڵاتی دێرەزۆر ئەنجامداوە.
هەسەدە ئاماژەی بەوەداوە، لە ئۆپراسیۆنی یەکەمدا کە هێزەکانی دژە تیرۆر (یات) بەشداریان کردووە، ئەمیرێکی داعش بە ناوی موهەنەد ئەلساری ئەلفەدخەم کوژراوە کە دەستی لە ژمارەیەک پلانی تیرۆرکردنی کەسایەتیەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریادا هەبووە.
دووەم ئۆپراسیۆنیش لە گوندی حەجینی رۆژهەڵاتی دێرەزۆر ئەنجامدراوە. لە ئۆپراسیۆنەکەدا، شەڕڤانانی هەسەدە و هێزەکانی هاوپەیمانان بەشداریان کردووە و ئەمیرێکی دیکەی داعش بە ناوی حەمزە ئەلحومسی، خۆی تەقاندووتەوە و چوار سەربازی هاوپەیمانان بریندار بوون.
هەسەدە ئاشکرای کرد کە لە ئۆپراسیۆنەکاندا دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیشدا گیراوە.
