هاتوچۆی سلێمانی نوێکردنەوە و پێدانی مۆڵەتی شۆفێری رادەگرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ شەممە داوای لەهاوڵاتیان کرد، بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان لە بەشی مۆڵەت سەردانیان نەکەن و رایگەیاند، بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کارەکانمان لە بەشی مۆڵەت ڕاگرتوە، لە رۆژانی داهاتو لەکاتی دەستپێکردنەوەی کارەکان هاوڵاتیان ئاگاداردەکەنەوە.
هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی مۆڵەت لە هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکات کە سبەینێ یەکشەممە سەردانیان نەکەن بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە ئێستادا بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کارەکانمان ڕاگرتوە لەکاتی کردنەوەی بەشی مۆڵەت لە رۆژانی داهاتو و دوبارە راییکردنەوەی مامەڵەکانتان لە پەیج و ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنین".
هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئەوەشیخستۆتەڕو، "ئەو هاوڵاتییانەی کە رۆژی پێنجشەممە نیوەی مامەڵەکانیان تەواو کراوە بەهەمانشێوە سبەینێ سەردانی بەشی مۆڵەت نەکەن تا ئاگادارکردنەوەی داهاتومان".
دەقی ئاگادارکردنەوەکەی هاتوچۆی سلێمانی:
ئاگادارییەک لە بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی سلێمانی
هاتووچۆی سلێمانی بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکات کە سبەینێ رۆژی یەک شەممە واتە ڕێکەوتی 19/02/2023 سەردان نەکەن بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان لەبەرئەوەی لە ئێستادا بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کارەکانمان ڕاگرتووە لەکاتی کردنەوەی بەشی مۆڵەت لە رۆژانی داهاتوو و دووبارە راییکردنەوەی مامەڵەکانتان لە پەیج و ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنین. هەروەها ئەو هاوڵاتییانەی کە رۆژی پێنج شەممە نیوەی مامەڵەکانیان تەواو کراوە بەهەمان شێوە سبەینێ سەردانی بەشی مۆڵەت نەکەن تا ئاگادارکردنەوەی داهاتوومان.
