شاندی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیارێکیان دەرکرد

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی شاندی هەرێم و وەزارەتی نەوتدا، بڕیاردرا لیژنەیەکی ھاوبەش پێکبھێنرێت بۆ ئامادەکردنی و داڕشتنی پرۆژە یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئەمڕۆ یەکشەممە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدڕاڵی- وەزارەتی نەوت کۆبۆوە، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا لیژنەیەکی ھاوبەش پێکبھێنرێت بۆ ئامادەکردنی و داڕشتنی پرۆژە یاسای نەوت و گازی فیدڕاڵی.

ئەمڕۆ یەکشەممە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ وەزارەتی نەوت کۆبۆوە بۆ گفتوگۆکردنی پڕۆژەی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی.

شانده‌كه‌ى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێكهاتبوون له‌ ئاوات جه‌ناب نوری ، وەزیرى دارایی و ئابووری كه‌ سه‌رۆكی شانده‌كه‌یه‌،  له‌گه‌ڵ كه‌مال محه‌ممه‌د، وەزیرى سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت و ئومێد سه‌باح ، سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران و عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و، سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوون و جوتیار عادل، گوتەبێژى حکومەتی هەرێم و فارس عیسا، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا و بەڕێوەبەرى گشتیی وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار