سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار بومەلەرزه پارێزگایەکی باکوری کوردستانیان هەژاند

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار بومەلەرزە پارێزگای خارپێت (ئەلازیخ)ی باکوری کوردستانیان هەژاند.
دەزگاى کارەسات و فریاگوزارى تورکیا (ئافاد) لە توێتێکدا ئاماژەی بە کات و گوڕی بومەلەرزەکان کرد و بەگوێرەی میدیا تورکیەکان بومەلەرزەکان ترسێکی زۆریان لەلای هاوڵاتیان دروست کردووە.
بەگوێرەی دەزگای (ئافاد) ، یەکەم بومەلەرزە بە گوڕی ٤.٧ بە پلەی ریختەر کاتژمیر سێ و ٣٧ خولەک بە قوڵایی ١١ کیلۆمەتر لەژێر زەوی روویداوە.
بومەلەرزەکەی دووەمیش، بە گوڕی ٤.٨ بە پلەی ریختەر، کاتژمێر سێ و ٣٩ خولەک روویداوە. بومەلەرزەکەی سێیەم کە ناوەندەکەی ناوچەی پالۆ بووە، بە گوڕی ٤.٦ بە پلەی ریختەر لە کاتژمێر چوار و حەوت خولەک، بە قوڵایی نزیکەی ٨ کیلۆمەتر لەژێر زەوی روویداوە.
چوارەم بومەلەرزەش لە کاتژمێر شەش و ٤٥ خولەکدا بە گوڕی ٤.٥ بە پلەی ریختەر لەو پاریزگایە روویداوە.
پارێزگای خارپێت کە دەکەوێتە باکوری پارێزگای ئامەدەوە، لەسەر هێڵی بومەلەرزەیە و چەندین جار بومەلەرزەی بەهێز لەو پارێزگای روویانداوە. دوایین بومەلەرزە لەو پارێزگایە بە گوڕی ٦.٧ بە پلەی ریختەر، لە ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠دا روویدا. بەوهۆیەوە، ٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ٦٠٧ کەسیش بریندار ببوون.

 

https://twitter.com/DepremDairesi/status/1627482155050799104?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1627482155050799104%7Ctwgr%5E9afbf57c934412a58584552fcc31f37c3512a321%7Ctwcon%5Es1_&ref_url=https%3A%2F%2Fartigercek.com%2Fguncel%2Felazigda-art-arda-depremler-239796h

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار