خاوەنی 100ژمارە کە لە تەلەفونەکەیدا تۆمارکراون لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە

3 ساڵ لەمەوپێش



وەلی ئارسلان هاوڵاتی پارێزگای مەرەشی باکوری کوردستان دەڵێت، خاوەنی ١٠٠ ژمارە کە لە تەلەفونەکەیدا تۆمارکراون لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
وەلی ئارسلان خەڵکی شاروچکەی ئونئیکی شوباتی سەر بە پارێزگای مەرەشی باکوری کوردستانە و یەکێک لەو کەسانەیە کە بومەلەرزەکە زۆر زیانی گیانی و مادی بە بنەماڵە، کەسوکار و دۆستەکانی گەیاندووە.
ئارسلان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی دۆغانی تورکی ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی بومەلەرزەکە قیامەتیان بە چاوی خۆیان بینیوە و دەڵێت، " لە رۆژی بومەلەرزەکەدا لە ماڵەوە بووین. بە شێوەیەکی زۆر بەهێز هەستمان بە بومەلەرزەکە کرد. زۆر خێرا زانیمان کە بومەلەرزەیە. چووینە دەرەوە، قیامەتمان بە چاوی خۆمان بینی. زیانێکی زۆر بە خانووەکەمان نەگەیشت، بەڵام خانووەکانی دەوروبەرمان رووخان، ژمارەیەکی زۆر لە خزم، کەسوکار و دراوێسکانمان گیانیان لەدەستدا. خاوەنی ١٠٠ ژمارە کە لە تەلەفونەکەمدا تۆمارکراون لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە. خوا هەموو لایەک لەم جۆرە کارەساتانە بپارێزێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار