رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو : لە سنورەکانی کرماشان کۆڵبەرێک گیانیلەدەستدا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە سنورەکانی پارێزگای کرماشانی رۆژھەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک گیانیلەدەستدا و شەشی دیکەش برینداربوون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای روانسەری سەر بە پارێزگای کرماشان، لە نزیک گوندی شوانکارە، ئۆتۆمبێلێکی ھەڵگری کۆڵبەران تووشی رووداوی ھاتووچۆ بووە، لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانیلەدەستداوە و چوار کۆڵبەری دیکەش برینداربوون کە باری تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیرە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کۆڵبەرەی گیانیلەدەستداوە، ناوی سامان یەعقوبی و خەڵکی گوندی سەرخبانی جوانڕۆ بووە.
ھەنگاو ئاشکراشیکردووە، دوو کۆڵبەری دیکەی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی شۆڕش و یادگار لە سنورەکانی نەوسود کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی گولـلەی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران و بە سەختی برینداربوون، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی ناوەندە تەندروستییەکان کراون.
بابهتی پهیوهندیدار
