ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی: دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی یەکێتی هێڵی سورە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە اگەیندراویکدا ڕوونکردنەوەی دا  لەبارەی کێشەکانی ناوخۆیی یەکێتی پەیوەست بە لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانیەوە و دەڵێت، سەرجەم ڕێکارەکانی یەکێتی لەبارەی پەیڕەو، و پرسی سەرۆکایەتی و ئەو سکاڵا و تانەی لە دژی بڕیارەکانی یەکێتی لە دادگا تۆمار کرابوون، لە بەرژەوەندی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی یەکلاکراونەتەوە و تەواوی بڕیارەکانیش کە دراون ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکلای کردوونەتەوە و دەستبربردن بۆ کاروباری ناوخۆی یەکێتیش " هێڵی سورە"

 

ڕوونکردنەوەکە لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیەوە ئاڕاستەی سەرجەم ئۆرگانەکانی کراوە، تییدا هاتووە ، "دوای ئاماژەدان بە رێکارە یاساییەکان و دەرچوونی بڕیارەکان لە دادگای بەرایی لێکۆڵینەوە، فەرمانگەی کاروباری پارت و رێکخراوە سیاسییەکان و ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، ئەم پرسە روونکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، تەنیا ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لایەنی پەیوەندیدارە لە بڕیاردان بۆ کاروباری ناوخۆیی و هیچ لایەنێکی تر بۆی نییە دەستوەردان لەم بابەتانەدا بکات و ئەگەر هەوڵێکی لەوجۆرەش هەبێت، ئەوا هەنگاوی سیاسی و یاساییمان دەبێت، چونکە هەموو دەستتێوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی یەکێتی هێڵی سوورە".

 ڕوونکردنەوەکەدا  لە چوار خاڵ پێکهاتووە و بە واۆژی فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە ٧ی شووباتی ٢٠٢٣ ئاراستەی ئۆرگانەکانی ئەو حیزبە کراوە.

 

وێنەی ڕوونکردنەوەکە

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار